ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، “جان محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دی” خانه‌نشینكراوی فه‌رهه‌نگی و له چالاكانی سنفی شارستانی مه‌مه‌سه‌نی، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “جان محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دی” پێشتر حوكمی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه بۆ ده‌رچووبوو، ڕۆژی شه‌ممه ئه‌و چالاكه سنفیه له هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی یه‌ك مانگ به‌ندكران، ڕه‌وانه‌ی زیندانی شیراسپاری نوورابادی مه‌مه‌سه‌نی كرا. جێگای ئاماژه‌یه كه هۆكاری به‌ندكرانی جان محه‌ممه‌د، به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لمیان له ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی سه‌رماه‌ز بووه.