ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، چوار هاووڵاتی له پیرانشار و هاووڵاتیه‌ك له شاری شنۆ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت له پیرانشار چوار هاووڵاتیان به ناوه‌كانی “ئه‌یووب عه‌بدۆڵڵاپور” خه‌ڵكی گوندی “شین ئاباد”، “یه‌عقووب فه‌تاحی” خه‌ڵكی گوندی “بادین ئاباد”، “شۆڕش ئیبراهیمی” خه‌ڵكی گوندی “گرگۆڵی خواروو” و “ئیدریس نه‌وبه‌خت” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. هه‌وه‌رها هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری شنۆ هه‌ڵیانكۆتاوه‌ته سه‌ر ماڵی “سوله‌یمان شاروێرانی” خه‌ڵكی گوندی “سه‌ید ئاباد” و ناوبراویان ڕفاندووه. جێگای ئاماژه‌یه كه هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و پێنج هاووڵاتیه ڕوون نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.