ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هه‌ڵیانكۆتایه سه‌ر ناوچه‌ی شێرئاوای زاهیدان و پێنج لاوی به‌لووچیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران به چه‌ندین ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی دڕندانه هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی هاووڵاتیان له ناوچه‌ی شێرئاوای زاهیدان و پێنج لاویان به لێدان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به‌پێی زانیارییه‌كان ناسنامه‌ی سێ كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بریتیه له: “عه‌بدۆڵڵا خه‌روت”، “ئیبراهیم گورگیچ” و “حامید ڕیگی”.