ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی ڕه‌شه‌مه، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر كرێكارانی ناڕازی شیركه‌تی گازی “پارس جنووبی” و وێڕای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پێنج كه‌س ڕێگه‌یان نه‌دا كۆبوونه‌وه‌كه به‌ڕێوه بچێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كانوونی سنفی كرێكارانی په‌یمانی كۆمه‌ڵه‌ی گازی “پارس جنووبی” بۆ سێهه‌مین جار داوایان له به‌رپرسانی قه‌زایی و ئینتزامی بووشێهر كردبوو كه له ڕۆژی ١ی ڕه‌شه‌مه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ببه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كه‌یان دژایه‌تی كرا و به‌ده‌یان هێزی ئینتزامی و ئه‌منیه‌تی شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان گه‌مارۆ دا و پێنج كه‌س له كرێكارانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.