ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی پووشپه‌ڕ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی پاكستان پێنج شارومه‌ندی به‌لووچی خه‌ڵكی ئێرانیان له به‌نده‌ری گوادر ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
ناسناوی ئه‌و پێنج كه‌س بریتیه له: “عارف جه‌دگاڵ” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و خه‌ڵكی ده‌شتیاری، “نه‌وید جه‌دگاڵ” ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ و خه‌ڵكی چابه‌هار، “مۆعین نه‌قشبه‌ندی” خه‌ڵكی ڕاسه‌ك، “ئه‌میر شه‌هبه‌خش” خه‌ڵكی زاهیدان و دانیشتووی چابه‌هار و “عه‌بدۆلڕه‌حمان گومشادزهی” خه‌ڵكی سه‌راوان. به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ئه‌و پێنج شارومه‌نده بۆ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ خزمێكیان چوونه‌ته به‌ندری گوادری پاكستان و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه زه‌وت و هه‌ر پێنج كه‌سه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.