ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، پارێزه‌رێكی كوردی خه‌ڵكی ورمێ به‌ناوی “حسێن ڕه‌زایی” هاوكات له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی كه موعه‌لیمی ڕیازیه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات به‌بێ حه‌كمی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ده‌فته‌ری كاری ئه‌و پارێزه‌ره و خۆی و هاوڕێیه‌كی به‌ناوی “نیلووفه‌ر فه‌تحی“یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: “حسێن ڕه‌زایی” سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری له‌به‌رده‌م ده‌زگای قه‌زایی له تاران كه چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش به‌ڕێوه چووبوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.