ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی خه‌رمانان، ٩ چالاكی مه‌ده‌نی له شاره‌كانی ئه‌هواز، تاران و ته‌ورێز له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌ش چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی پارێزگای ئازه‌ربایجانی شه‌رقی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندراون كه ناسناوی چوار كه‌سیان بریتیه له: “ئاراز ئیبراهیم نژاد”، “جه‌واد سودبه‌ر”، “عه‌لی بابایی” و “داوود شیری”. هه‌روه‌ها چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئه‌هواز به ناوی “مه‌حبووبه موسه‌وی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه له شاری ئه‌هواز ڕفێندرا، ناوبراو له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ساڵی ڕابردووش جارێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “ڕه‌زا مه‌زاهێری” به‌ندكراوی سیاسی پێشووی خه‌ڵكی تاران له هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ شوێنكی نادیار ڕاگوێزرا، هه‌روه‌ها چالاكێكی بواری مافی منداڵان به ناوی “سه‌مانه ئه‌سغه‌ری” له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕتاگوێزرا. ناوبراو ساڵی ڕابردووش ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ١٨ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوو.