ڕۆژی شه‌ممه ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٩ كه‌س لەلایەن پۆلیسى دەوڵەتى تورکەوە، لە ناوچەى جەزیرە ده‌ستبه‌سه‌ركراون و دوای پشكنینی ته‌ندروستی گواسترانه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ناوچەکە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،لە ناوچەى جەزیرە له باکوورى توركیه پۆلیسى دەوڵەتى تورک هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵان و لە ئەنجامدا نۆ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه و هۆکارى دەستبه‌سه‌رکردنى ئەو کەسانە نه‌وتراوه و لەئێستاشدا ئەو نۆ كه‌سه گواستراونەتەوە بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ناوچەکە.