ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی مانگی گوڵان، وه‌زاه‌رتی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٩ سیخۆڕی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌ته‌كانی “پلان دانان بۆ كوده‌تا و تیرۆر” پشتڕاست كرده‌وه.
له درێژه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی و ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان، ڕۆژی ڕابردوو داموده‌زگا ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئازه‌ربایجان گرووپێكی ٩ كه‌سیان به تۆمه‌تی “پلان دانان بۆ كوده‌تا” و “تیرۆری به‌رپرسانی باڵای نیزامی و ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و ڕایانگه‌یاند كه ئه‌و گرووپه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئێران بووه و پێتشرش گرووپێكی دیكه‌یان هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو.