کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٩٦ كه‌س به‌ تۆمه‌تی بازه‌رگانی به‌ كچان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٩٦ كه‌س به‌ تۆمه‌تی بازه‌رگانی به‌ كچان 2

وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئینتزامی ئێران ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٦ی گوڵان ڕایگه‌یاند كه‌ ٩٦ كه‌سیان به‌ تۆمه‌تی بازه‌ڕگانی جنسی به‌ كچانی گه‌نج ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.

به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئینتزامی ڕژیم، ئه‌و كه‌سانه كچانی گه‌نجیان خه‌ڵتاندووه‌ و به‌ مه‌به‌ستی بازه‌رگانی جنسی هه‌نارده‌ی وڵاتانی دیكه‌یان كردوون. ئیدعای به‌رپرسانی ئینتزامی له‌ حاڵكیدا كه‌ به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌ نیوده‌وڵه‌تیه‌كان، سپای پاسداران گه‌وره‌ترین بازه‌رگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و له‌ش فرۆشی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌.