ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی گوڵان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هه‌شت چالاكی كرێكاری ناوچه‌ی پارسی جنووبی كه له كۆبوونه‌وه‌كان دا به‌شداریان كردبوو ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه “ئه‌كبه‌ر پورات” جێگری سیاسی ئه‌منیه‌تی ئوستانداری بووشێهر ڕایگه‌یاند: مانگرتنی كرێكاری له ناوچه‌ی پارسی جنووبی ڕێكخراو و له‌لایه‌ن میدیاكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه پشتیوانی كراوه به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان توانیویانه لیدره‌كانی ئه‌و چالاكیه شناسایی و ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن. چه‌سپاندنی ئه‌و تۆمه‌تانه به سه‌ر ٨ چالاكی كرێكاری له حاڵێك دایه كه داخوازی سه‌ره‌كی كرێكاران، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری بووه به‌ڵام ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌میشه‌ی خۆی له جیاتی جێبه‌جێكردنی خواسته‌كانی كرێكاران، په‌روه‌نده‌سازیان بۆ ده‌كات. جێگای ئاماژه‌یه كه مانگرتنی سه‌رانسه‌ری كرێكارانی پرڕۆژه‌یی له ڕۆژی شه‌ممه ٢ی گوڵانی ١٤٠٢ ده‌ستی پێكرد و كرێكاران خوازیاری چوونه‌سه‌روه‌ی ٧٩٪ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ٢٠ ڕۆژ كار و ١٠ ڕۆژ پشوودان ببوون.