ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، ٧ هونه‌رمه‌ندی كوردی خه‌ڵكی شاری دێرسیم له باكووری كوردستان كه له ئاست هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆنسێرته‌كه‌یان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی بوو له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
پاش ئه‌وه‌ی كه پارێزگاری دێرسیم به‌ڕێوه‌چوونی كۆنسێرتی موزیك له‌لایه‌ن گرووپی یۆرۆم و دوو گرووپی مۆسیقایی ڕه‌خنه‌گه‌ری دیكه‌ی قه‌ده‌غه كرد، ٧ كه‌س له هونه‌رمه‌ندانی كوردی ناڕازی له ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی فاشیستانه‌ی پارێزگاری دێرسیم، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پارێزگاری دێرسیم به‌ڕێوه‌چوونی كونسێرت له‌لایه‌ن گرووپی “یۆرۆم”، گرووپی “هاواری ئاگرین” و گرووپی فۆلكلۆری “پارتیزان” له ٢١مین فستیواڵی كه‌لتوور و سرووشتی “مۆنزور”ی قه‌ده‌غه كردووه و ئه‌ندامانی ئه‌و سێ گرووپه ڕۆژی ڕابردوو كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد به‌ڵام پۆلیس هێرشی كرده سه‌ریان و ٧ هونه‌رمه‌ندی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.