ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٧ هاووڵاتی به‌ناوه‌كانی “نەسرین موحەممەدی”، “مریەم موحەممەدی”، “ڕێبوار بهلكامه”،”كاوان دافوعی”،” زانا قوڕەیشی”،”سه‌عدی عه‌باسی” و “عه‌لی ڕووزی”، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووس و شوێنی ڕاگرتنیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “نەسرین موحەممەدی” خەڵکی شاری مەریوان خوشکی یەکێک لە گیان بەختکردووەکانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوهر،”زانا قوڕەیشی” خەڵکی دیواندەرە،”مریەم موحەممەدی”، خوێندکاری زانکۆی “ڕازی کرماشان”، “ڕێبوار بهلکامه”خه‌ڵكی گوندی “سه‌رچنار”سه‌ربه شاری مه‌هاباد، “کاروان دافوعی” خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، “سه‌عدی عه‌باسی” خه‌ڵكی شاری “پیرانشار” و “عه‌لی ڕووزی” خه‌ڵكی شاری “لوڕستان” و خوێندكاری زانكۆی “ڕازی كرماشان” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووس و شوێنی ڕاگرتنیان نادیاره.