کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٧ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌‌‌ ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ٧ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان به‌هۆی به‌شداری كردن له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره‌.   

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “باپیر بەرزە”، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و خەڵکی شاری پیرانشار، “فه‌رید خۆشناموه‌ند” خوێندكاری ده‌روونناسی و خه‌ڵكی شاری خۆڕه‌م ئاوا،”میلاد مورادی” خوێندكاری په‌ره‌ستاری و خه‌ڵكی شاری سنه،”کاران فیرووزی” منداڵی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ  و خه‌ڵكی شاری پیرانشار،”حه‌مید نیکخاه” هۆنه‌رمه‌ند و خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان،”کیان زەینالی” مێرمنداڵی تەمەن ١۶ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد،”واحێد میران” خه‌ڵكی شاری شنۆ و ‌”په‌رویز بابایی”خه‌ڵكی شاری پاوه‌، به‌هۆی به‌شداری كردن له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتێكی گشتی سه‌باره‌ت به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌رییه‌كان له‌ شاره‌كانی ئێران

-

گیان له‌ده‌ستدانی ٢ هاووڵاتی له‌ خۆی

-

-

٥٨٠ کەس بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانه‌وه‌،زیان بە چاویان گەیشتووە

-

کێشەی نه‌بوونی گاز له‌ به‌لووچستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی کارمەندانی كۆمپانیای گووگڵ

-