ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ٧ كه‌س له شاره‌كانی كوردستان به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “باپیر بەرزە”، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و خەڵکی شاری پیرانشار، “فه‌رید خۆشناموه‌ند” خوێندكاری ده‌روونناسی و خه‌ڵكی شاری خۆڕه‌م ئاوا،”میلاد مورادی” خوێندكاری په‌ره‌ستاری و خه‌ڵكی شاری سنه،”کاران فیرووزی” منداڵی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ و خه‌ڵكی شاری پیرانشار،”حه‌مید نیکخاه” هۆنه‌رمه‌ند و خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان،”کیان زەینالی” مێرمنداڵی تەمەن ١۶ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد،”واحێد میران” خه‌ڵكی شاری شنۆ و ”په‌رویز بابایی”خه‌ڵكی شاری پاوه، به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.