له ڕۆژانی ڕابردوودا، دانیشتووانی گوندی “قه‌ره‌قشڵاق”ی سه‌ر به شارستانی سه‌ڵماس له ئاست دامه‌زراندنی كارخانه‌ی خوێ له نزیك گونده‌كه‌یان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی، به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ریان و ٧٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناسناوی ٢٢ كه‌س له خۆپێشانده‌ران بریتیه له: هاشم ڕه‌زایی”، “یووسف موته‌لبی”، “ته‌وحید و مێهدی مه‌له‌كی”، “ڕه‌حیم تالبی”، “سه‌فه‌ر ڕاعی”، “غۆڵام مه‌له‌كی”، “غۆڵام حه‌قیقه‌ت”، “قه‌نبه‌ر ئه‌مانی”، “هێدایه‌ت ئه‌مجه‌دی”، “موحه‌ڕه‌م حه‌قیقه‌ت”، “مورته‌زا ته‌یاری”، “ته‌وحید ئه‌كبه‌ری له‌گه‌ڵ دایكی”، “ئه‌حمه‌د پارسا”، “سووسه‌نبه‌ر”، “سۆمه‌یه و ئێلناز عه‌لیپور”، “سه‌عیده ئه‌حمه‌دی”، ” له‌تیفه مه‌ولایی”، “ڕۆباب عه‌لیپور” و “سووسه‌ن غه‌فاری”. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر شوێنی ڕاگیرانی ناڕازیان له‌به‌رده‌ستدا نییه و بنه‌ماڵه‌كانیان نیگه‌رانی چاره‌نووسیانن.