ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ٥ كه‌س له شاره‌كانی كوردستان به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “موحسین ڕەهئاوەر”، تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ،”قادر ئازەربەرزین” خه‌لكی شاری پیرانشار،”لوقمان ڕه‌حمانی” خه‌ڵكی شاری کامیاران،”ئه‌نوه‌ر شاکری” خه‌ڵكی شاری دێولان و “سه‌یران هورموزی” خه‌ڵكی شاری بۆكان، به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره. شایانی باسه له ڕاپه‌ڕین و كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ شه‌وی شاری “ئه‌نزه‌لی”، “مێهران سه‌ماک” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ، به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆی هێزه سه‌كوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد.