ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی به‌فرانباری ١٤٠٢، لە سنوورەکانی پارێزگای سلێمانی، 52 کەسی بیانی كه به‌نیازبوون به شێوه‌ی نایاسایی بۆ نێو خاكی عێراق ده‌رباز بن، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
فەرماندەی پاسەوانی سنوور له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند، لە چوارچێوەی ئەرکی پاراستنی سنوور و ڕێگری له قاچاخی مرۆڤ و كاڵا، هێزه‌كانیان لە چەند ئۆپراسیۆنی جیاجیادا، 52 کەسی بیانیان ده‌ستبه‌سه‌ر کردووە کە دەیانویست بەشێوەی نایاسایی لە سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌رباز بن. هاوكات ده‌ست به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌لووپه‌لی جۆراوجۆردا گیراوه كه تۆمه‌تباران به‌نیازبوون ئاودیوی بكه‌ن.