میدیاكانی ئیسڕائیل ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی ڕه‌زبه‌ر ڕایانگه‌یاند كه چوار هه‌زار كرێكاری خه‌ڵكی غه‌زه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی چه‌كدارانی حه‌ماس له كاتی هێرش دا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌شێك له‌و كرێكارانه مۆڵه‌تی كاركردن له ئیسڕائیلیان هه‌یه و به‌شێكی دیكه‌یان مۆڵه‌تیان پێ نه‌دراوه به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ده‌ور و نه‌خشیان له هێرشه‌كه‌ی ١٢ ڕۆژ له‌وه‌به‌ری حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسڕائیل ده‌ستیپێكردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌شی مافناسی یه‌كێتی كرێكارانی عه‌ره‌ب له شاری ناسێره چه‌ندین نامه‌ی ئاراستی ڕێكخراوی زیندانه‌كانی ئیسڕائیل كردووه و خوازیای ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی هه‌زاران كرێكاری خه‌ڵكی غه‌زه بووه. به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و یه‌كێتیه كرێكارییه، پاش هێرشه‌كه‌ی ٧ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٣ی حه‌ماس، به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل مۆڵه‌تی كاركردنی ١٨ هه‌زار كرێكاریان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.