ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، چواركه‌س بە ناوەکانی “قادر پاکنەهاد”،”کەیوان نەبی”، “سوهەیلا خالدیان” و “هەژیر ساعیدمووچشی” له شاره‌كانی كوردستان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووس و شوێنی ڕاگرتنیان نادیاره.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، “قادر پاکنەهاد” و “کەیوان نەبی” دوو چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری پیرانشار و “سوهەیلا خالدیان”، مامۆستا و چالاکی مەدەنی ناسراوی شاری سنە و “هەژیر ساعید مووچشی”، مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی شارۆچکەی موژژ، سەر بە شاری “کامێران”، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، بارودۆخ و تەندروستیی ئەو چوار هاووڵاتییە ده‌ستبه‌سه‌ركراوه لە بەردەستدا نییە.