کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٣٠ كه‌س له‌ باكووری كوردستان

به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ ٦ی گوڵانی ١٤٠٣، پۆلیسی شاری قۆسه‌ر له‌ ئوستانی مێردین له‌ باكووری كوردستان هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر ماڵی هاووڵاتیان كورد و ٣٠ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیسی توركیا به‌ بیانووی “پڕۆپاگه‌ندای ڕێكخستن” ئه‌و ٣٠ كه‌سه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. له‌ ئۆپراسیۆنێكی دیكه‌دا، پۆلیسی توركیا له‌ شاری ئیستانبوول په‌یامنێری ئاژانسی مێزۆپۆتامیا، “ئه‌سرا سۆلین دال”، له‌ ڕۆژنامه‌ی “یه‌نی یاشام”، “ئه‌نه‌س سزگین” و ڕۆژنامه‌نووس، “ئه‌ردۆغان ئاڵای ئۆمووت”ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. له‌ ئانكارا و ڕۆحاش دوو ڕۆژنامه‌نووسی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د ئاسڵان” و “دۆغان كایناك” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی ڕژیم

-

ڕێپێوانی چه‌پگه‌رایانی ئۆرۆگۆئه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی دیكتاتۆری

-

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كه‌ره‌ج و ئه‌هواز

-

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-

بێبه‌شكردنی به‌ندكراوانی به‌ندی ١٥ی زیندانی فزلحه‌سار كه‌ره‌ج له‌ مافه‌كانیان

-

وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌رانسه

-