کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٣٠ تیرۆریستی سه‌ر به‌ داعش له‌ هه‌رێمی كوردستان

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣ی ڕه‌شه‌مه‌ ڕایگه‌یاند: 30 تیرۆریست كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بانگه‌شه‌یان بۆ‌ داعش ده‌كرد، ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.

به‌پی زانیارییه‌كان، بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان زانیارییان لەسەر بوونی دوو گروپ لە دەڤەری ( پشدەر و بتوێن) دەستکەوتووه‌ كه‌ لە رێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە فکرەی توندڕەویان بڵاوكردۆته‌وه‌، هه‌روه‌ها پیلانیان هەبووە بچنە ریزەکانی داعش و ببنە چەکداری ئەو گرووپە. به‌وته‌ی به‌رێوه‌به‌رانی ده‌زگای ئاسایش، ئه‌و دوو گرووپه بۆ ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژ له‌ ژێر چاودێری چڕوپڕدا بوون و پاش وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادوه‌ر له‌ قه‌ڵادزێ ١٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه‌ دوو كه‌سیان ژن بوون. له‌ درێژه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ به‌رفراوانه‌دا، له‌ ڕانیه، قه‌ڵادزێ، ژاراوه‌، حاجی ئاوا و شكارته ٢٠ لایه‌نگری دیكه‌ی داعش ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕووبه‌ڕووی یاسا كراونه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی په‌هبادی و مووشه‌كی ئێران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

-

دۆخی ئاڵۆزی خه‌ڵكی ئێران له‌ كاتی هێرشی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئێسڕائیل

-

كاردانه‌وه‌كان له‌ ئاست هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

-

هێرشی به‌كرێگیراوانی خامنه‌یی بۆ سه‌ر ژنان و كچانی بێ حیجاب

-

بەرێوەچوونی رێورەسمی نەورۆز لە ئاوایی ئافڕیانی سەر بە شاری كامیاران

-

گیانله‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری سه‌رده‌شت

-