ڕۆژی شه‌ممه ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو كه‌س به‌ناوه‌كانی “مەهشید موشەعشەعی” و “ڕۆسته‌م ئیبراهیمی” به‌هۆی به‌شداربوون له خۆپیشاندانه سه‌راسه‌رییه‌كان، له‌لایه‌ن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مەهشید موشه‌عشه‌عی”، چالاکی خوێندکاریی و خوێندکاری زانکۆی “ڕازی” کرماشان و “ڕۆسته‌م ئیبراهیمی” خه‌ڵكی گۆندی “ته‌ختی زه‌نگی” سه‌ر به شاری كامیاران له‌لایه‌ن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.