به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی كۆمار ئیسلامی، له ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ٢٥ و ٢٦ی خه‌رمانانی ١٤٠٢دا، به لانیكه‌م ٢٦٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
زۆرترین ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ١٣٧ كه‌س و له پارێزگای ئازه‌ربایجانی غه‌ربی تۆمار كراوه. ئیدعای به‌رپرسانی ڕژیم له حاڵێكدایه كه به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ڕێژه‌ی به‌ندكراوان زۆرتر له‌و ئامارانه‌یه كه كۆماری ئیسلامی باسی لێوه ئه‌كات و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان نییه و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراون.