کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٢٦٠ كه‌س له‌ ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” له‌ سه‌رانسه‌ری ئێران

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٢٦٠ كه‌س له‌ ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا له‌ سه‌رانسه‌ری

به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی كۆمار ئیسلامی، له‌ ڕۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ و ٢٦ی خه‌رمانانی ١٤٠٢دا، به‌ لانیكه‌م ٢٦٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

زۆرترین ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ١٣٧ كه‌س و له‌ پارێزگای ئازه‌ربایجانی غه‌ربی تۆمار كراوه‌‌. ئیدعای به‌رپرسانی ڕژیم له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، ڕێژه‌ی به‌ندكراوان زۆرتر له‌و ئامارانه‌یه‌ كه‌ كۆماری ئیسلامی باسی لێوه‌ ئه‌كات و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان نییه‌ و له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر بێبه‌ش كراون.