له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٢٥ هاووڵاتی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژنامه‌وانێكی خه‌ڵكی تاران به‌ناوی “ئیلاهه محه‌ممه‌دی”، شه‌ش لاوێ خه‌ڵكی جوانڕۆ به‌ناوه‌كانی “كه‌ماڵ زاهری”، “پدرام غه‌فوری”، “موعین حسێنی”، “پارسا ئه‌فشارنیا” و “سۆهه‌یل قه‌نبه‌ری”، دوو خوێندكاری زانكۆكانی ته‌ورێز و به‌هه‌شتی تاران به‌ناوه‌كانی “پوریا فه‌ریدی” و “محه‌ممه‌د مێهدی ئیسماعیلی”، مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی شنۆ به‌ناوی “ئێحسان محه‌ممه‌دی”، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی سنه به‌ناوی “كامران محه‌ممه‌دی” و دوو خوێندكاری زانكۆی فه‌ننی سنه كه خه‌ڵكی شاره‌كانی ئیلام و سه‌لاسی باوه‌جانین به‌ناوه‌كانی “فاتمه مورادی” و “ئاسۆ مورادی”، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی زاهیدان به‌ناوه‌كانی “غهزڵ پاكزاد” و “بێهزاد گورگیچ”، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی چالووس به‌ناوی “فاتمه موسلح حه‌یده‌ری”، دوو لاوی خه‌ڵكی كرماشان كه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م زیندانی كه‌ره‌ج دا به‌شداربوون به‌ناوه‌كانی “ئارمین ئه‌ڵماسی” و “مێهدی ئازین”، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی دیوانده‌ره به‌ناوه‌كانی “كاوه كه‌ریمیان” و “زاهید سوله‌یمانی” موعه‌لیمی ئامووزش و په‌روه‌رش، كچێكی لاوی خه‌ڵكی شه‌هریار به‌ناوی “مینا ئه‌فشاری”، چوار پارێزه‌ری خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوه‌كانی “تاهیر، سه‌لاح و سیامه‌ك ئه‌حمه‌دی” و “كامران عه‌بدۆڵڵاهی” و كچێكی لاوی خه‌ڵكی ته‌ورێز به‌ناوی “سهیدمێهدیه سه‌ید فرووغی” ناسراو به “ملیكا” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.