کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٢٣ ڕۆژنامەوان لە لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئێران

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٢٣ ڕۆژنامەوان لە لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی

بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی پەیامنێرانی بێسنوور، ئێران لە نێو ١٨٠ وڵاتی جیهان لە پلەی ١٧٦ دایە و بە یەکێک لە “گەورەترین زیندانه‌كان بۆ ڕۆژنامەوانانی ئازاد لە جیهان” هەژمار دەکرێت.

رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٤ی تایبەت بە ئازادیی ڕاگەیاندن لە وڵاتانی جیهانی بڵاوکردەوە. لە راپۆرتەکەدا ئێران، کۆریای باکوور، ئەفغانستان، سووریا و ئێریتره‌ بە خراپترین وڵاته‌كان لە بواری ئازادیی ڕاگەیاندن هەژمار کراون. ئێران لەنێو ١٨٠ وڵات لە پلەی ١٧٦ دایە و بەپێی ڕاپۆرتەكە به‌لانیکەم ٢٣ ڕۆژنامەوان لە گرتووخانه‌كانی ئێران دا زیندانی كراون. رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور دەڵێت، دۆخی ئازادیی ڕاگەیاندن لە ئێران دوای دەستپێکردنی ناڕەزاییەکان بە گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی خراپتر بووە و ڕۆژنامەوان و میدیاکارانی سەربەخۆ لە ئێران،  بەردەوام ڕووبەڕووی دەستبەسەرکردنی نایاسایی و سەپاندنی سزای قورس له‌ دادگای نادادپه‌روه‌رانه‌ دەبن.