ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ٢٩ قوتابی ده‌بیرستانی كچانه‌ی “به‌یان” له‌شاری مهاباد به‌بیانووی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له مه‌دره‌سه و زانكۆكانی ئێران، قوتابیانی ده‌بیرستانی “به‌یان“یش له شاری مهاباد به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران و خوێندكارانی زانكۆ، مانیان گرت و به كۆبوونه‌وه و ڕێپێوان دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ حیجابی زۆره‌ملێ و سه‌ركوتی خوێناوی ڕژیم نیشان دا، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و مه‌دره‌سه‌یه به‌ناوی “سوڵتان عیسه‌وی“ كه سه‌ر به ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه، ده‌رگای مه‌دره‌سه‌ی به‌سه‌ر قوتابیاندا داخستووه و هێزه ئینتزامییه‌كانی بانگ كردووه و ٢٩ قوتابی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ڕژیم كردووه.