کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٢٠كه‌س له‌ شاره‌كانی ئێران

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌‌ ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر،٢٠ كه‌س له‌ شاره‌كانی ئێران به‌هۆی به‌شداری كردن له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره‌.   

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتی خەڵکی “بوڵوان ئاوا” سەر بە شاری دێولان بەناوەکانی “ئارش موحەممەدی” و “جەمیل ناسرئابادی”، “موبین فەیزی”، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری “کامیاران”، “نەرگس شیرازی” خوێندکاری پەرستاریی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان و”ئارام جه‌عفه‌ری” خه‌ڵكی شاری “سنه‌”، “فەرساد قادری”، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری “جوانڕۆ”، “ئه‌میر حوسه‌ین مێهرانجوو”، “موعین مه‌نووچێهری، “ڕه‌زا ڕوحی”، “مه‌سعوود که‌ره‌می”، “سێپهر ئه‌ڵاهی”،”ئه‌میر دارابی”، “ئه‌رشیا لایه‌قی”، “حه‌مید به‌رانداز”، “سه‌درا زۆهرابی”، “ئه‌میر نه‌سیری”،”عه‌لی هێمه‌ت‌زاده”، “موحه‌ممه‌د بانوویی”، “عه‌لی سه‌عدی” خوێندكارانی زانكۆی “ڕازی كرماشان” و “ئه‌نسار ڕه‌حیمی” خه‌ڵكی شاری دێهگولان له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره‌.

بابەتی پەیوەندیدار

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌ سه‌راسه‌رییه‌كان له‌ شاره‌كان سنه و زاهێدان

-

بڵاوبوونەوەی زۆری نەخۆشی لە نێو زیندانی ئه‌وین

-

تێكهه‌ڵچوونی هاوڵاتیانی به‌لووچ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان لە دێله‌گان

-

ئەشکەنجەدانی یەکێک لە دەستبه‌سه‌رکراوانی شاری هه‌نگویە

-

بەکرێگیراوان هێرش دەکەنە سەر ماڵی چالاکێکی سیاسی کورد لە شاری ئابدانان

-

گوشار لەسەر دەستبه‌سه‌رکراوانی ناڕەزایەتییەکانی شنۆ بۆ دانپێدانان لە بەردەم کامێرا

-