ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو موعه‌لیم له شاره‌كانی “وه‌رمێ” و “سه‌قز” له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “جه‌مشید موزه‌فه‌ری” موعه‌لیم و ئه‌ندامی “ئه‌نجۆمه‌نی سێنفی موعه‌لیمانی كوردستان” و خوێندكاری زانكۆی “دووكتورا” خه‌ڵكی شاری “سه‌قز” و “ئیسماییل ڕه‌حمه‌ت پوور” موعه‌لیمی وانه‌ی “فیزیك” خه‌ڵكی شاری “وه‌رمی” له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووس و شوێنی ڕاگرتنیان نادیاره.