کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٥ كه‌س له‌وانه “نه‌سرین ستووده‌” له‌ پرسه‌ی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند”

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٥ كه‌س له‌وانه نه‌سرین ستووده‌ له‌ پرسه‌ی ئارمیتا

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” له‌ گۆڕستانی به‌هه‌شت زارای تاران، هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده‌ سه‌ر خه‌ڵك و “نه‌سرین ستووده‌” چالاكی مافی مرۆڤ و ١٥ كه‌س له‌ كه‌سوكاری ئارمیتایان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، هێزه‌كانی ڕژیم له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازایه‌تبار به‌شه‌ڕ هاتوون و به‌ شۆكێری به‌رقی و باتۆم ١٥ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌ كه‌ یه‌كێكیان مامۆی ئارمیتا به‌ ناوی “محه‌ممه‌د گه‌راوه‌ند” له ‌موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراوه‌. هه‌روه‌ها “نه‌سرین ستووده‌” له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی حكوومه‌ته‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه و پاشان ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.