ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر،١٤ كه‌س له شاره‌كانی كوردستان به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاری پاوه “پێشەوا دروودگەر” تەمەن ٢٤ ساڵ؛ “ئاژوان سادقی” تەمەن ١٩ ساڵ، “ئاسۆ سادقی” تەمەن ١٩ ساڵ و “پوویان ڕه‌حمانی”، له‌شاری شنۆ “ئەبووبەکر عەبدی”، “عەبدول ڕەحمان دەلال”، “شەفیع کارساز” و “شیروان عەزیزی”، له گۆندی “دشه” “ئالان ڕه‌حمه‌تی” له گۆندی “بڵبزان” ئاروین حوسه‌ینی” له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره. شایانی باسه خوشک و برایەکی گیانبه‌ختكردوو “موستەفا شه‌عبانی” لەلایەن هێزە حکومەتییەکانه‌وه بەمەبەستی پێش‌گرتن لە سەرەخۆشی ناوبراو ده‌ستبه‌سه‌ركراون.