کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٤كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

ڕۆژی شه‌ممه‌‌‌ ٢٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر،١٤ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان به‌هۆی به‌شداری كردن له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره‌.   

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “جەمشید موزەفەری”و”كامڵ فتاحی” مامۆستایانی مه‌دره‌سه‌ و خەڵکی شاری سەقز، “شۆڕش حەیدەری”، دکتۆری دەرمانسازی و مامۆستای ئایینی “موحه‌ممه‌د خزرنژاد” و كۆڕه‌كه‌ی “یاسر خزرنژاد” خەڵکی شاری بۆکان، “كیژان كه‌ریمی”،”ئایدا لوتفی”و”شنۆ ئه‌حمه‌دییان” خوێندكارانی شاری دێگۆلان، “ئاروین ئێقباڵی” و “سه‌لام شه‌مسول دینی” خه‌ڵكی شاری پاوه‌،”سیروان موحه‌ممه‌دی” خه‌ڵكی شاری سنه‌، “ستار ئێلیاسی” خه‌ڵكی شاری سه‌رپێڵ زه‌هاو،”مه‌یسه‌م شیرینی”  خه‌ڵكی شاری وه‌رمێ، “عه‌بدوڵڵا سه‌عاده‌ت” خه‌ڵكی شاری شنۆ و “فه‌رزاد مه‌ردۆخی” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ خه‌ڵكی شاری كامیاران، له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره‌.

بابەتی پەیوەندیدار

گیان له‌ده‌ستدانی “نگین ڕۆسته‌می” له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه‌

-

باروودۆخی خراپی بومه‌له‌رزه‌ لێدراوانی خۆێ

-

ناجێگیربوونی باری ته‌ندرووستی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی سنه‌

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر چالاکێكی مەدەنی خەڵکی “سەراوڵە”ی ئیلام

-

مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی فوولادی ئالیاژی یه‌زد

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌حكووم كراوان به‌ ئێعدام له‌به‌رده‌م ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم

-