ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه ٢٦ و ٢٧ی خه‌رمانان، ١٣ هاووڵاتی له شاره‌كانی سنه، كرماشان، دێهلۆڕان، قوروه و كامیاران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێنج هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سنه به ناوه‌كانی “بێهنام قه‌وامی”، “مۆبین په‌روین”، “ماهان نه‌ساجی”، “عادڵ میرزایی” و “هادی ڕه‌زایی”، له شاری كرماشان چالاكێكی سنفی موعه‌لیمان به ناوی “فه‌ریده قه‌هره‌مانی”، چوار لاوی خه‌ڵكی دیهلۆڕان به ناوه‌كانی “سه‌جاد سه‌یدمورادی”، “ڕه‌زا ئیبراهیمی”، “مێهدی حاته‌می” و “به‌همه‌ن بالۆی”، چالاكێكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی قوروه به ناوی “عه‌بدۆڵڵا عه‌بدۆلمه‌لێكی” و لاوێك به ناوی “لوقمان بیداری” و هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی كامیاران به ناوی “موحسین ئه‌سه‌دی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران.