به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووری، ده‌زگای ئه‌منیه‌تی توركیا (میت) ١٣ هاووڵاتی كوردی له كانتۆنی عه‌فرین به بیانووی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ “پ.ك.ك” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زییندانه‌كانی ئه‌و وڵاته گواستۆته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به توركیا له ده‌ورووبه‌ری شاری عه‌فرین ١٣ هاووڵاتی كورد له‌وانه دوو ژنی ته‌مه‌ن ١٩ و ٢٢ ساڵیان به بیانووی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ “پ.ك.ك” ده‌ستبه‌سه‌ر و له ڕێگه‌ی ده‌وازه‌ی سنووری “حه‌مام” بۆ زیندانه‌كانی ڕێكخراوی ئیتلاعات و ئه‌منیه‌تی توركیا (میت) گواستۆته‌وه. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووس و دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و ١٣ كه‌سه له‌به‌رده‌ستدا نییه و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ نیگه‌رانیه‌كانی خۆیان سه‌باره‌ت به باروودۆخی ئه‌و به‌ندكراوانه به ده‌وڵه‌تی توركیا ڕاگه‌یاندووه.