کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٢ كه‌س له‌ پارێزگای گیلان به‌بیانووی بڵاوكردنه‌وه‌ی موزیك و ڕه‌قس

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٢ كه‌س له‌ پارێزگای گیلان به‌بیانووی بڵاوكردنه‌وه‌ی

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، پۆلیسی پارێزگای گیلان ١٢ كه‌سی به‌ بیانووی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ و ویدیۆی موزیك و ڕه‌قسی سه‌ر شه‌قام، ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، پۆلیسی شاری ڕه‌شت ئه‌و ١٢ كه‌سه‌ی به‌ بیانووی “هه‌نجارشكێنی” له‌ ڕێگه‌ی بڵاوكردنی ویدیۆی ژه‌نینی موزیك له‌لایه‌ن ژنان و ڕقس و خۆشی خه‌ڵك له‌ سه‌ر شه‌قام، ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. هه‌روه‌ها پۆلیسی پارێزگای گیلان حوكمی پۆلۆمپی چوار یه‌كه‌ی سنفی وه‌رگرتووه‌ كه‌ تێیدا موزیك بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.