ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر،١٢ كه‌س له شاره‌كانی كوردستان به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،”موحەممەد ڕەزا فه‌ریادیان”، “یوونس نێعمەتی”،”جەواد موئمێنی” و “سەعید شیرزادی” چوار لاوی خەڵکی “سەرابلە”ی سەر بە پارێزگای “ئیلام، “ئەمیر موحەممەد غوڵامی”، قوتابیی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی ئیلام، “سۆنیا شەریفی”، قوتابیی تەمەن ١٧ ساڵ و ئه‌میرڕەزا مووسەوی، قوتابیی تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی شارستانی ئابدانان،”هاشم موحه‌ممه‌دزاده” خه‌ڵكی شاری وه‌رمێ، “ئه‌یوب خزرنژاد” خه‌ڵكی شاری بۆكان، “كاوه عه‌زیزی” خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد، “ئاكام حوسه‌ینی” خه‌ڵكی شاری شنۆ، و “سینا موڵایی” خه‌ڵكی شاری سنه، له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.