کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٢ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌‌‌‌ ٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ١٢ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان به‌هۆی به‌شداری كردن له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره‌.   

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،”سینا نەعیمی”، تەمەن ٢١ ساڵ، خەڵکی شاری دیواندرە و خوێندکاری ژووری نەشتەرەگەریی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان،” کازم مەعرووفی” و هێمن ئەحمەدزادە خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد،”فواد سه‌لیمی” و باوكی “ڕه‌فیق سه‌لیمی” و “کاوه حوسه‌ین په‌ناهی” خه‌ڵكی شاری سنه‌،ئەرسەلان حوسێن پەناهی” کوڕی محەممەدئەمین، “موحەممەد حوسێن پەناهی”، “سیامەک حوسێن پەناهی”، “ئەرسەلان حوسێن پەناهی” کوڕی ئەحمەد، “بێهزاد حوسێن پەناهی، و “عەلی موحەممەد حوسێن پەناهی” خەڵکی گوندی “قورووچای” سه‌ربه‌ شاری دێولان، به‌هۆی به‌شداری كردن له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره‌. شایانی باسه‌، ڕەوتی سەرکوتکردنی خەڵکی ڕاپەڕیو و ناڕازیی شاری پاوە لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەردەوامە و لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا لانی کەم ١٧ هاووڵاتیی خه‌ڵكی ئەو شارە لەلایەن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانەوە دەستبەسەرکراون یان ڕفێندراون.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی “گاردیه‌ن” له‌سه‌ر ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر به‌ندكراون له‌ ئێران

-

مانگرتنی كادری ده‌رمان و بێهداشت له‌ به‌ریتانیا

-

ڕوودانی سێهه‌مین بومه‌له‌رزه‌ له‌ توركیا و چوونه‌سه‌روه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیان

-

هێرشی هێزه‌ ئینتزامیه‌كان بۆ سه‌ر كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی ئیسفه‌هان

-

نادیاری چاره‌نووسی ٩ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

هه‌وڵی به‌غدا بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر پاڵاوگه‌كانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان

-