ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ١٢ كه‌س له شاره‌كانی كوردستان به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،”سینا نەعیمی”، تەمەن ٢١ ساڵ، خەڵکی شاری دیواندرە و خوێندکاری ژووری نەشتەرەگەریی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان،” کازم مەعرووفی” و هێمن ئەحمەدزادە خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد،”فواد سه‌لیمی” و باوكی “ڕه‌فیق سه‌لیمی” و “کاوه حوسه‌ین په‌ناهی” خه‌ڵكی شاری سنه، “ئەرسەلان حوسێن پەناهی” کوڕی محەممەدئەمین، “موحەممەد حوسێن پەناهی”، “سیامەک حوسێن پەناهی”، “ئەرسەلان حوسێن پەناهی” کوڕی ئەحمەد، “بێهزاد حوسێن پەناهی، و “عەلی موحەممەد حوسێن پەناهی” خەڵکی گوندی “قورووچای” سه‌ربه شاری دێولان، به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره. شایانی باسه، ڕەوتی سەرکوتکردنی خەڵکی ڕاپەڕیو و ناڕازیی شاری پاوە لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەردەوامە و لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا لانی کەم ١٧ هاووڵاتیی خه‌ڵكی ئەو شارە لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌كانەوە دەستبەسەرکراون یان ڕفێندراون.