ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ١٢ كه‌س له شاره‌كانی كوردستان به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عه‌لی جههانگیرزاده”،”فه‌رهاد نوایی” خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد،”ئارمین موحه‌ممه‌دی”، “ئارمان بهدێعی”، “ئارمان بابامیری”، “ئه‌میر ڕه‌حیمی” خه‌ڵكی شاری سه‌لاس باواجانی، “سه‌یوان کرداری” “موبین پاتنی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان “ئه‌دیب مه‌نووچێهری”، خه‌ڵكی شاری دێولان، “فه‌رهاد نوایی خه‌ڵكی شاری پاوه و “شهبگهرد گوڵابی” چالاكوانی ژینگه‌یی و خه‌ڵكی شاری سنه، به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.