به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فارس، له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئیتلاعاتی سپای پاسداران ١٠ شارۆمه‌ندی به‌هاییان له پارێزگاكانی تاران و كه‌ره‌ج ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بنكه‌ی به‌سیجی شارستانی شه‌هریار ئه‌و ١٠ شارۆمه‌نده‌ی وه‌كوو ئه‌ندامانی گرووپێكی دژبه‌ری ڕژیم ناوبردووه و هێشتا ناسناو و هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانیان ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ریش، ١٣ شارۆمه‌ندی به‌هایی دیكه له هه‌مه‌دان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندران و ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی خه‌زڵوه‌ر، ماڵی كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه به‌هاییه‌كانی هه‌مه‌دان، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه پشكێندرا و ٩ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كران.