کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٠٠ خوێندكار له‌ زانكۆی ئازادی سه‌وهانك له‌ تاران

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی جۆزه‌ردان، دوو وه‌نی سپی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هێزه‌ ئینتزامییه‌كان به‌ باتۆم و چه‌ك و چۆڵه‌وه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر خوێندكارانی كچ له‌ زانكۆی ئازادی سه‌وهانه‌ك و ١٠٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی گه‌شتی ئێرشاد به‌ڵێننامه‌یان له‌ ژماره‌یك كچ كه‌ مانتۆی كورتیان له‌به‌ردا بووه‌ یان له‌ جیاتی ڕووسه‌ری و مه‌قنه‌عه‌، شاڵیان به‌كار هێنابوو وه‌ر گرتووه‌. پاش ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌لایه‌ن خوێندكارانی كچ و كوڕی ئه‌و زانكۆیه‌، سه‌د كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌ ئینتزامییه‌كانه‌وه‌ به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی هه‌زاران ژن له‌ فه‌ڕانسه

-

ڕێزگرتن له‌ یادی سێ گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له‌ شاری سنه‌

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر سێ چالاكی كرێكاری

-

بانگکرانی باوک و برای کۆمار دەرئوفتادە بۆ ئیتلاعاتی پیرانشار

-

ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی زانكۆی به‌هه‌شتی له‌ ئاست فه‌رمانی چۆڵكردنی خوابگا

-

كوژرانی شارومه‌ندێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ نوورئابادی لۆڕستان

-