ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی جۆزه‌ردان، وه‌رگێڕ و ویراستارێكی خه‌ڵكی شاری ئه‌رده‌بیل به ناوی “حسێن شه‌نبه‌زاده” له‌لایه‌ن ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
په‌یجی تایبه‌تی “حسێن شه‌نبه‌زاده” پێشتر له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه داخراوه و ڕۆژی سێشه‌ممه به‌هۆی دانانی بابه‌تی ڕه‌خنه‌گرانه له حكوومه‌ت، له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه له شاری ئه‌رده‌بیل ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. ناوبراو پێشتر و له شۆڕشی ساڵی ٩٨ی هه‌تاویش ده‌ستبه‌سه‌ر و به سێ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كرابوو.