ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سنه به چه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر ئۆتومبێلی چالاكی سیاسی شاری سنه به‌ناوی “پووریا ئه‌حمه‌دی” و ناوبراویان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزەکانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له ڕێگای سنه بۆ مەریوان ئۆتۆمبێلی “پووریا ئەحمەدی” چالاکی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی پێشوویان داوته بەر دەستڕێژی گوللە و دوای ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەكەی، ناوبراویان لەگەڵ هاوژینەکەی، “سەحەر ئەحمەدی” و منداڵەكەیان، “بەرزین ئەحمەدی”، دەستبەسەر کردووه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی ڕژیم له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و بنه‌ماڵه توندووتیژییان نواندووه.