ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی گه‌لاوێژی ١٤٠٢، “وریشه مورادی” ناسراو به “جوانا سنه” چالاكی بواری مافه‌كانی ژنان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له ده‌ورووبه‌ری شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و بێسه‌روشوێن كرا.
“وریشه مورادی” ئه‌ندامی كۆمه‌ڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له به‌یاننامه‌یه‌كدا بۆ ڕای گشتی، ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاندبوو كه “جوانا سنه” چالاكوانی مافی ژنانه و هه‌بوونی له ده‌ورووبه‌ری شاری سنه ته‌نیا به مه‌به‌ستی ڕێكخستنی ژنان له كوردستان بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه “وریشه مورادی” له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه. كۆمه‌ڵگای ژنانی ئازادی كوردستان ڕایگه‌یاندووه كه به‌رپرسیاره‌تی گیان و ته‌ندرووستی وریشه له ئه‌ستۆی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان دایه و هه‌ر چه‌شنه سناریۆسازییهك بۆ ئه‌و چالاكوانه مه‌ده‌نییه به پێشێلكردنی مافی مرۆڤ ده‌زانێت و داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه بكه‌ن.