ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی مهاباد به ناوی “یووسف به‌كری” ته‌مه‌ن ٣٨ی ساڵ و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی “پشت ته‌پ”، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌ت به بێ نواندنی به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ئه‌و هاووڵاتیه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ست دا نییه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوودا چه‌ندین هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.