کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیێك له‌ شاری كامیاران

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری كامیاران 1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣٠ی ڕێبه‌ندان، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له‌ شاری كامیاران هاووڵاتیێكیان به‌ ناوی “سۆهراب گوڵ محه‌ممه‌دی” ده‌ستبه‌سه‌ر كرد‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سۆهراب گوڵ محه‌ممه‌دی” خه‌ڵكی گوندی گازرخانی سه‌ر به‌ شاری كامیاران بووه‌ و پاش بانگكرانی بۆ دادگای ئه‌و شاره‌، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و شارومه‌نده‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به‌ ئه‌مڕۆ ئاكامێكی نه‌بووه‌.