ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هاووڵاتییه‌ك له له شاری سنه به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سیامەک مینبەری”، لاوی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵە و خەڵکی گۆندی “نییەر”ی سەر بە شاری سنە، ڕۆژی چوارشەممە، له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره. شایانی باسه بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون، لە گۆندی “بێوران”ی سه‌ربه شاری سەردەشت، دوای ناڕەزاییە جەماوەرییەکان له سەر کوشتنی “هێمن حەمزە” لە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیه‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌موو شه‌وێ هێرش ئه‌كه‌نه سه‌ر ماڵه‌كانیان و ده‌ستبه‌سه‌ریان ئه‌كه‌ن.