ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی “كه‌ڵاتێ”ی سه‌ر به شاری كامیاران به ناوی “پێدرام فه‌یزی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “پێدرام فه‌یزی” به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه.