کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ك له‌ شاری بۆكان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ك له‌ شاری بۆكان 1 3

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، شارومه‌ندێكی گه‌نجی خه‌ڵكی گوندی كارێزه‌ی سه‌رداری بۆكان به‌ ناوی ئومید مه‌ولوودیان ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

به‌ وته‌ی هاونیشتمانیان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران به‌ بیانووی به‌شداری له‌ مه‌راسیمه‌كانی نه‌ورۆز ئومید مه‌ولوودییان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵ دۆسیه‌ی ناوبراو و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.